ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مارکۆ ڕۆیس هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی نەسڕی سعوودی پشتڕاست دەکاتەوە.

گرێبەستی مارکۆ ڕۆیس لەگەڵ “ڤێستیڤالین” هاوینی داهاتوو (2023) کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لەسەر مەرجەکانی نوێکردنەوەی ڕێکنەکەوتووە.

ڕۆیس لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “باسکردن لەسەر ئەو ئۆفەرانەی کە پێمگەیشتووە لە ئێستادا گونجاو نییە، بەڵام سروشتییە چاوەڕێی داهاتوو بکەم”.

هەروەها دەڵێت، “گرێبەستەکەم لەگەڵ دۆرتمۆند تەنها شەش مانگی ماوە، پێموایە هەڵەیە ئەگەر بیر لەو ئۆفەرانە نەکەمەوە کە پێشکەشیان کردووم.”

ڕۆیسی تەمەن (33) ساڵ، تاوەکو ئێستا (368) یاری لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا (156) گۆڵی تۆمارکردووە، زۆرینەی میدیاکان پێیانوایە دووەم یاریزانە لە دوای کریستیانۆ کە پەیوەندیی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

دانپێدانانی فەرمی.. ناوبژیوان ستەمی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

بابەتی دواتر

"خلیجی 26" لە کوەیت سازدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share