دوای حەوت مانگ، ماكینەكەی لیڤاندۆڤیسكی لەكاركەوت

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری بایرن میونشن نەیتوانی گۆڵ لە یانەی گروتەر فورت بكات، كە یەكێك بوو لە یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا.

بەوەش لیڤا پاش حەوت مانگ، بۆ یەكەم جار لە یارییەكدا، سەركەوتوو نەبوو لە تۆماركردنی گۆڵدا.

لیڤاندۆڤیسكی تەمەن 33 ساڵ، 19 یارییە لەسەریەك لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكاندا گۆڵ بۆ یانەی بایرن میونشن تۆماردەكات.

هەروەها لەخولی ئەڵمانیا 15 یارییە لەسەریەك گۆڵ دەكات، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە شكاندنی ڕیكۆردەكەی مێسی كە 21 یاریی لەسەریەك لە خولی ئیسپانیا گۆڵی كردبوو.

هەفتەی ڕابردوو لیڤا خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت، ئەوەش دوای ئەوەی بە تۆماركردنی 41 گۆڵ، ببووە گۆڵكاری وەرزی ڕابردووی خولەكانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
Total
0
Share