بایرن میونشن گرێبەستێکی گەورەی پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە

یانە گەورەکان چاودێری دۆخی دارایی و وەرزشی یانەی ئینتەر میلان دەکەن. دوای ماڵئاواییکردنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، پێیانوایە دەتوانن ئەستێرەکانی ئەو یانەیە دابینبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “ئینتەر نیوز”، بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن، نیکۆلۆ بارێلای ناوەندکاری ئیتاڵییان کردووەتە ئامانج و لە پلانیاندایە وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتوو لە خولی ئەڵمانیا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بارێلا سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی لاوی هەیە، بەڵام خاوەن کەسایەتییەکی بەرز و پێگەیشتووە و لە پێکهاتەکانی ئیتاڵیا و نێراتزۆری جێگەی خۆی کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکەی ئەڵمانیا بڕی 70 ملیۆن یۆرۆیان بەرامبەر گواستنەوەی پیشکەشکردووە، بەڵام ئیدارەی مارە شینەکانی میلانۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ ئەڵمانییەکان نەبووە.

“ئینتەر نیوز” ئاماژەیکردووە، ئیدارەی ئینتەر وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی یانە مامەڵە لەگەڵ بارێلا دەکات و سەرەڕای ئۆفەرە بەهێزەکەی بایرن، بەڵام قورسە لە هاوینی 2021 دەستبەرداریبن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆندی ڤاسکێزی نوێکردەوە و دووەم بۆند ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

خۆبەخشان دەکشێنەوە و ئۆڵۆمپیاد مەترسی هەڵوەشاندنەوەی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share