باسکەی ئەمریکا ئاڵتونی ئۆڵیمپیادی بردەوە و ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت

تیمی باسکەی ئەمریکا لە یاری کۆتایی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 بردنەوەی بەرامبەر فەرەنسا تۆمارکرد، بۆ جاری 16 لەمێژوویاندا میدالیای ئاڵتونی ئۆڵیمپییان بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەممە لە هۆڵی سایتاما سوپەر ئارینا یاری کۆتایی باسکەی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 لەنێوان تیمەکانی ئەمریکا و فەرەنسا ئەنجامدرا، ئەمریکییەکان بە ئەنجامی (87 – 82) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

چوارەمجارە لەسەریەک تیمی ئەمریکا ئاڵتونی ئۆڵیمپیاد بەدەستدەهێنێت، هەروەها شازدەهەمجارە لە مێژوویاندا ناسناوەکە دەچننەوە.

تۆکیۆی 2020 لە ساڵی 1984وە هەشتەم میدالیای ئاڵتونە ئەمریکییەکان لە کۆی 10 وەشانی ئۆڵۆمپیاد بەدەستیدەهێنن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (7ی ئابی 2021) یارییە کۆتاییەکان لە بواری تۆپی پێ، بالە، تۆپی دەست ئەنجام دەدرێن، تیایاندا میدالیای ئاڵتونی یارییە بەکۆمەڵەکان یەکلاییدەبێتەوە.

 

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی تۆکیۆ 2020

ئیسپانیا – بەرازیل (2:30)

 

یاری کۆتایی خولی بالەی تۆکیۆ 2020

فەرەنسا – ڕوسیا (3:15)

 

یاری کۆتایی خولی تۆپی دەستی تۆکیۆ 2020

فەرەنسا – دانیمارک (3:00)

بابەتی پێشتر

تا ئێستا 12 ئاگری دارستانەكانی توركیا نەكوژێنراونەتەوە

بابەتی دواتر

یەکێک لە ڤاکسینەکان هۆکاری کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share