كۆرۆنا لە هەرێم.. 589 توشبوو تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 589 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە كۆی نۆهەزار و 592 پشكنین، 589 توشبووی نوێ تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا، 791 توشبوو چاكبونەوەتەوە و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە.

كۆی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە، 171 هەزار و 873 كەس لەو ڕێژەیەش 158 هەزار و 624 توشبوو چاكبونەتەوە و چوار هەزار و 302 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وتوێژەكانی ڤیەننا لەگەڵ ئێران لە ڕێككەوتن نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی هەوڵی كوشتنی هاوڕێیەكی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share