وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان یاخی دەبێت

وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان یاخی دەبێت و هەڕەشەی ئەوەدەكات، ئەگەر سووربن لەسەر ئەوەی لە پەرلەمانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، دەستلەكاردەكێشێتەوە.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بەپێی زانیارییەكان، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی دەستلەكاردەكێشێتەوە و نایەتە پەرلەمان، تا لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیرەكانی دیكە لەئێستادا بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاری ئامادەبوو، ڕاگیراوە.

پێشتریش میپاق حامدی پەرلەمانتاری فەتح ڕایگەیاندبوو، سەرۆكایەتیی پەرلەمان وادەی لێپرسینەوەی لەوەزیری دارایی دیاریكردبوو، بەڵام دواتر بڕیارەكەی ڕاگرت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو، كازمی گۆڕانكاری لە پێنج وەزارەتی كابینەكەی دەكات، كە لەسەر پێشنیازی كوتلەی سائیرونە و وەزیری دارایی یەكێك دەبێت لە گۆڕاوەكان.

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی ڕەوتی حیكمە، ئەو وەزارەتانەی كازمی بڕیاری گۆڕینی داون، بریتین لە وەزارەتەکانی دارایی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و تەندروستی.

ئەو ئەندامەی ڕەوتی حیکمە ڕاشیگەیاندووە، “لەنێو هێزە سیاسییەکاندا بۆچوونی جیاواز لەسەر دەستنیشانکردنی وادەی دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕینی ئەو پێنج وەزارەتە هەیە، چونكە بەشێكیان دەیانەوێت پێش گۆڕینی وەزیری دارایی، لە پەرلەمانەوە متمانەی لێوەرگیرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

دیار نییە پەرلەمانی كوردستان كەی دەست بە هەنگاوەكانی نوسینەوەی دەستور دەكات

بابەتی دواتر

بینیت.. خوێندكارەكەی نەتەنیاهۆ نزیكە لە جێگرتنەوەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زیاددەكات

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیادیكردووە و پێشبینیدەكرێت هاوینی داهاتوو ئاستی…
Total
0
Share