جێگری سەرۆكی پەرلەمان: هەر ڕێككەوتنێك پێچەوانەی یاسای قەرز بێت پوچەڵە

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێچەوانە بێت لەگەڵ بەندەكانی یاسای قەرز بە “پوچەڵ” دادەنرێت.

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم وتی، هەر ڕێككەوتنێك دەربارەی نەوتی كوردستان و داهاتەكەی پێچەوانە بێت لەگەڵ بەندەكانی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بە “پوچەڵ” دادەنرێت.

لێدوانەكەی كەعبی هاوكات بوو لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی هەریەك لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەروەك لەكاتێكدایە سەرچاوەكان باس لە ئەگەری گەیشتنە ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند-دا دەكەن دەربارەی ناردنی دوایین 320 ملیار دیناری ئەمساڵ وەك پشكی هەرێم لەلایەن حكومەتەكەی كازمییەوە.

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بڕیارە‌ پاشنیوە‌ڕۆی ئەمڕۆ، كۆبونەوەی لوتكە لە ‌بە‌غداد ئە‌نجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم و بەغداد”.

وتیشی، “شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات”.

شەوی ڕابردوو 11 كانونی یەكەم، لە ماڵی بەرھەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداد، کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەریەک لە سەرۆككۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت ئەنجامدراوە و تیایدا ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنێک تاوتوێکراوە کە چارەسەری بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا شاندی هەرێم لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە ئاگادارکراونەتەوە و ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لەناو یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

گۆڤاری فۆربس ڕیزبەندی 10 بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆككۆماری عێراق وتارێك لەبارەی گۆڕانی ئاووهەواوە پێشكەش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share