دادگای فیدراڵی لەبارەی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

دادگای فیدراڵی مافی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی عێراق سەندەوە، كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشی بە نایاسایی دیاریكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دادگای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەكردوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر داوای 155 ی فیدراڵی ساڵی 2019 دا بەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاستییەکی دەستوورییە و دەسەڵاتی یاسادانان مافی ئەوەی نییە بە دەرکردنی یاسایەک ئەم ئەنجومەنانە ھەڵبوەشێنێتەوە”.

باسیلەوەشكردووە، بەردەوامی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پاش کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی خۆیان، یاسا شکێنییە و ڕێزنەگرتنە لە بەندەکانی دەستور و مافی دەنگدەران.

ڕونیشیدەكاتەوە، هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ژمارە 27ی ساڵی 2019 بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان نییە، بەڵکو ڕاگرتنی کارەکانی ئەو ئەنجومەنانەیە بەهۆی ئەوەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا تێپەڕبوون، هەمواری یاساکەش دەستوورییە، بۆیە دادگای فیدراڵی تانەی سەر ئەو هەموارەی ڕەتکردەوە”.

دادگای فیدراڵی جەخت لەوەشدەكاتەوە، “پارێزگار سەرۆکی باڵای جێبەجێکارە لە پارێزگا و دەبێت پابەند بکرێت بە پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە گشتییەی کە ئەنجومەنی وەزیران دایدەڕێژێت و ئەو سیاسەتە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیراندایە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشت پەرلەمان كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی ڕاگرت و لەئێستاشدا سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکە، ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەڵوەشێنێتەوە و لە جێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەسانی دیکە دیارییکرێن، تا کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنەوە لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی شەوی ڕابردوو دەدات

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین بەرزتر بووەوە و پەرلەمانتارێكیش ئۆباڵەكەی دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

نەینەوا.. 25 تیرۆریست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان 25 تیرۆریستیان لە نەینەوا دەستگیركردووە. ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە وێنەیەكی…
Total
0
Share