گەڕانەوەی ئەنچلۆتی ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی حەوت یاریزان دەکات

پەیوەندیی نێوان کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر بنەمای پڕۆژەی درێژخایەن نییە، بۆیە نوێکردنەوەی پێکهاتەکە بەو ئاراستەیەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەیە گرتوویەتی، ئەگەرێکی بەهێزە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانیا، جوسێپ پێدرۆریڵ، زێدان لە پەیامی ماڵئاواییدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پڕۆژەی مامناوەند یان درێژخایەنیان بۆ جێبەجێنەکردووە، واتا گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی هونەریی پێکهاتەی مێرەنگییە بەپێی ئەو پلانەی سەرۆکایەتیی یانە پەیڕەوی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ئێزگەی “کادینا کۆپێ” ئاشکرایکردووە، سەرۆکایەتیی یانەی شاهانە نوێکاری لە پێکهاتەی وەرزی 2021-2022دا دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش حەوت یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، لە لیستەکەدا ناوەکانی ڕامۆس، ڤاران و ئیسکۆ بوونیان هەیە، ناوەکانی مارسێلۆ، لوکا یوڤیچ، ماریانۆ دیاز، دانی سیبایۆس، ئۆدیگارد و ئۆدریزۆلا بەهەمان شێوە گومان لە بەردەوامبوونیان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە سێیەم بۆندی هاوینەی بە نۆ ملیۆن یۆرۆ واژووکرد

بابەتی دواتر

بایرن میونشن لیستی فرۆشتنی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share