پاسەوانێکی لیڤاندۆڤسکی لە تیمی پۆڵەندا دەرکرا

تیمی “سیکیۆریتی” هەڵبژاردەی پۆڵەندا یەکێک لە یاوەرەکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەیان دەرکردوو، کە وەک پاسەوان لەگەڵیدا بووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەی یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی پۆڵەندا، بەر لە گەستکردنیان بۆ قەتەر لەلایەن تیمی “سیکیۆریتی”یەوە یەکێک لە یاوەرەکانی لیڤاندۆڤسکی دەرکراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەو کەسە سەر بە گرووپی نازییە نوێیەکانە و ئەندامی باندێکی تاوانکارە.

پۆڵەندا زۆر بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئایدۆلۆژیای نازی دەکات، بەوپێیەی ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا وڵاتەکەیانی داگیرکردووە و وێرانکاری و کوشتنی زۆری بەرامبەر گەلی پۆڵەندی کردووە.

هەڵبژاردەی پۆڵەندا خۆی بۆ مۆندیالی قەتەری 2022 ئامادە دەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و سعودیە و مەکسیک کەوتووەتە یەک کۆمەڵەوە.

بابەتی پێشتر

ماتیۆس بۆ بایرن: وەک مێسی وایە، ڕێگە نەدەن بڕوات

بابەتی دواتر

بێنتانکۆر.. نیوی تۆتنهام بە پێنجی یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share