لە مۆندیالی 2026دا ئەم گۆڕانکارییانە ڕوودەدات

جامی جیهانیی 2022 دوایین پاڵەوانێتی بوو بە بەشداریکردنی (32) هەڵبژاردە سازبکرێت، لە 2026وە سیستەمێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بۆ مۆندیالی 2026 ژمارەی تیپە بەشدارەکان لە (32)وە بۆ (48) هەڵبژاردە زیاددەکرێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە تیپەکان بکرێن بە (12) کۆمەڵەی چوار تیپی-یەوە.

هەر چوار گرووپێک (کۆمەڵەکان) ڕەوانەی یەکێک لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا دەکرێن.

تیپە بەشدارەکان لە کیشوەری ئەوروپا لە (13)وە دەکرێن بە (16)، لە ئەمریکای باشوور هەڵبژاردە بەشدارەکان لە (4 و 5)وە دەکرێن بە (6)، کیشوەری ئەفریقا لە (5)وە دەکرێن بە (9)، لە کیشوەری ئاسیا ڕێژەکە لە (4 و 5)وە بۆ (8) هەڵبژاردە زیاددەکرێت.

لە کۆنکاکاف (3 و 4) هەڵبژاردە دەکرێن بە (6) هەڵبژاردە، هەروەها ئۆقیانوسیا کورسییەکی چەسپاو مسۆگەر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌…
Total
0
Share