پێرێز سەحنەکەی ڕووەو بەڕازیل جوڵاند

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی گەورە دەستپێکردووە، فێرمینۆی بەڕازیلی یەکێکە لە داواکراوەکان.

ڕۆژنامەی مارکا لە زاری میدیا بەریتانییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، پلانی ڕیاڵ مەدرید کڕینی هێرشبەرێکی گەورەیە کە لە داهاتوودا بتوانێت جێگەی کەریم بنزیمە بگرێتەوە، هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهامیش داواکراوی سەرەکییە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی کەین، هەوڵەکان بە ئاراستەی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەرازیلی دەستپێدەکات، بەوپێیەی هیچ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە نەماوە و گواستنەوەی بێبەرامبەرە.

نوێنەرانی ڕیاڵ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی فێرمینۆ دەستیان بە دانوستاندن کردووە، تاوەکو ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە.

فێرمینۆ لە 362 یاریدا، 111 گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ کردووە و 79 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خلێفی بە توڕەییەوە بۆ نێیمار: ئەوەی کردت ئابڕوچوونە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا داوایەکی هەیە و چاڤی دەڵێت: مەرجم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share