كەجەكە: توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە

“بڕین و تاڵانكردنی دار تەنیا یەكێكە لە ڕەهەندەكانی داگیركاری”

كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی توركیا لە هێرشەكانی ئەمدواییە لكاندنی باشووری كوردستانە بە دەسەڵاتی عوسمانی نوێ و دەشڵێت، “توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە”.

كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “لە شەوی 23ی نیسانەوە دەوڵەتی توركیا شاڵاوێكی مەزنی داگیركاری لە دژی باشووری كوردستان دەستپێكردووە. ئامانجی دەوڵەتی توركیا لەم شاڵاوە داگیركارییە سڕینەوەی هەموو دەستكەوتەكانی گەلی كورد و لكاندنی باشووری كوردستانە بە دەسەڵاتی عوسمانی نوێ”.

دەشڵێت، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە یەكەم ڕۆژەوە لە دژی هێرشەكان وەستاونەتەوە، لە بەرامبەردا سوپای توركیا “لەبەرچاوی دونیاوە بۆ شكاندنی ئەم خۆڕاگرییە تائێستا 13 جار چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە و بە دەیان گەریلای ئازادی لە ئەنجامی ئەم كیمیابارانەدا شەهید بوون”.

كەجەكە جەختیشدەكاتەوە، “جێگەی سەرسوڕمانە كە فراكسیۆنی PDK لە پەرلەمانی عێراق و وتەبێژی سەر بە PDK لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جیاتی ئەوەی ئەركی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان بەجێبێنن و لەئاست بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مێژویی ئەم قۆناغەدا بن، بەشێوەیەكی زۆر شەرمنانە ڕەخنە لە دەوڵەتی توركیا دەگرن و بە تۆمەتباركردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان ڕەوایەتی بە داگیركاری توركیا دەبەخشن”.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “بڕین و تاڵانكردنی دار تەنیا یەكێكە لە ڕەهەندەكانی داگیركاری. دەوڵەتی توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە. داگیركاری واتە سوتاندن و بڕینی دارستان و هەموو باخ و موڵك، واتە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، واتە تاڵانكردنی هەموو دەوڵەمەندی سەر زەوی و ژێر زەوی، واتە دزینی هەموو میراتی كەلتوری و مێژوویی، واتە كۆچبەركردنی خەڵك لەسەر زێدی باب و باپیرانیان، واتە گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاكتاوی ئەتنیكی و ئایینی. ئەم ئۆپەراسیۆنەی توركیا هەمووی ئەمانە لەخۆدەگرێت و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ كردەوەكانی داعش نییە”.

كۆما جڤاكێن كوردستان داواش لە هەموو چین و توێژەكانی كوردستان و دۆستانی گەلی كورد دەكات هەرچییەكیان لەدەستدێت بۆ ڕێگری لە داگیركاری ئەنجامی بدەن.

داواش لە پارت و هێزە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەكات، لە دژی هێرشەكانی توركیا بوەستنەوە و هەموو هێزی سیاسی و جەماوەری و دیپلۆماسی و سەربازی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكەن.

بابەتی پێشتر

بە بەشداریی هاوسەرۆكان یادی دامەزراندنی یەكێتی لەسەر مەزاری مام جەلال بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی چەند جۆرێک کاڵا لەبازاڕەکاندا قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و كاره‌با بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو…
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ كاری‌ ساخته‌یان كردووه‌. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share