قسەی نوێی ئەدهەم بارزانی لەبارەی جێهێشتنی هەرێمی كوردستان

ئەدهەم بارزانی ڕەتیدەكاتەوە هەڵاتبێت، هۆكاری جێهێشتنی هەرێمی کوردستانیش ڕووندەكاتەوە و دەڵێت، ناتوانێت لە خاکێکدا بژی، کە داگیرکاریی تورکیای لەسەر بێت، دووپاتیشیدەكاتەوە، بە بزوتنەوەیەكی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێتەوە.

دوای پەیامەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و ڕەخنەگرتن لە داگیركارییەكانی توركیا بۆسەر باشووری كوردستان، ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیك لە پەكەكە كردووە، دووبارە قسەی لەسەر ئەو پرسە كردووە، ڕایگەیاندوە، “لە وڵاتێکدا، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک داگیریبکات و لە بەرامبەر ئەوەدا حکومەتی هەرێم بێدەنگ بێت، من ناتوانم تیایدا بمێننەوە”.

لەبارەی دەنگۆی هەڵاتنیشیەوە، ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاندووە، “من بە هیچ شێوەیەک لە خاکی کوردستان هەڵنەهاتووم، لە ماوەیەکی نزیکدا من بە بزووتنەوەى گەلی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە بۆ سەر خاکی خۆم، لەو ڕووەوە خەباتم هەیە و گەل پشتیوانی دەکات، بڕوام بە هیچ حیزبێک نییە، تەنها بڕوام بە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی هەیە، بۆ ئەوەش خەباتم و هەوڵم هەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان”.

ئەدهەم بارزانی، پێشتر بۆچوونی جیاواز لە پارتی دیموكراتی كوردستانی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم هەبوو، بەوەش لە بەرپرسانی دیکەی حزبەکەی جیادەکرایەوە، کە هەمیشە دژی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆسەر هەرێم قسەی هەبووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی 64 فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

لە کوێ دەکرێت؟ مافی ڕێکخستنی کۆپا ئەمریکا لە ئەرجەنتین وەرگیرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
Total
0
Share