بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی 64 فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی ٦٤ فەرمانبەری گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەرچووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، “بە بڕیاری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، 64 فەرمانبەر بەشێوەی (گرێبەست) لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دامەزرێندران”.

بە گوێرەی بڕیارەكە، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10)ی ساڵی 2019 خەرج دەكرێت لە رێككەوتی دەستبەكاربوونیان تاوەكو31/12/2021 بە مەرجێك هیچ مووچەیەكی دیكەیان لە حكوومەت نەبێت.

دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، هاوکاتە لەگەڵ کێشەی کەمی ئاو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئەوەش پەیوەستە بەو وشکەساڵییەوە ڕوی لە ناوچەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسی بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share