لە سۆران دوو ژن و پیاوێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە چەندین تاوانی دزی لەناو سنووری قەزاکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە هەبوونی چەندین تاوانی دزی  لە چەند کات و شوێنێکی جیاواز لە شاری سۆران کەهەڵسابوون بە دزینی دوو مۆبایلی گرانبەها و 75 جەگی دارتاشی، دوای گەڕان و بەدواداچوونی مەفرەزەکانمان و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێراکانی چاودێریەوە توانرا لە ماوەیەکی کەم تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیربکرێن بە ناوەکانی (ر.ع.ح) لەدایکبووی 1987 و (ب.س.ر) لەدایکبووی 2005 و (م.ر.ک) لە دایکبووی1984 “.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیان نا و لەسەر بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیران بەپێی ماددەکانی ( 446/ی.س ) و ( 444/ی.س ) لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

ژنێک دەستگیرکرا کە هاوسەرەکەی کوشتووە

بابەتی دواتر

لە "ئێستا"وە ئەنجامی زانكۆلاین وەربگرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share