دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بە نرخی 103 هەزار دینار دەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە سبەینێ دووشەممە نەوتی سپی بە نرخی 103 هەزار دینار بە هاوڵاتییانی سنووری قەزای دوكان و ناحیەی بنگرد بدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕی پێویست نەوتی سپی بۆ ئەو ناوچانە دابینكراوە و یەكەی ئیداریی سنوورەكە بڕیاردەدەن كە لە ماوەی چەند ڕۆژدا نەوتی سپی بەسەر سەرجەم هاوڵاتییاندا دابەشدەكەن.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەو نەوتەی تەرخانكراوە بە نرخی 103 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوەكەی سنووری ئیتاڵیا مایەی راچڵەكینی گەورەیە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، رووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە…
Total
0
Share