بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک 5 موشەکی نزیکمەودایان لە نێوان گوندەکانی حەسار و دارەمان دۆزییەوە، کە بەئاراستەی هەولێر دانراون.
ئەگەرچی تا ئێستا بە تەواوی دیار نییە، کە موشەكەكان بۆ ئامانجگرتنی هەولێر بووە یان نە، بەڵام بەپێی ئەوەی موشەکەکان ئاڕاستەیان ڕوو لە هەولێر بووە و پێشتریش هێرشی موشەکی هاوشێوە ڕوویداوە، پێدەچێت موشەکەکان بۆ بە ئامانجگرتنی هەولێر دانرابن.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک سەرقاڵی لابردن و پوچەڵکردنەوەی سەکۆ موشەکییەکەن.