ئومێد خۆشناو: لە رێگای تانكەرەوە ئاوی پاك دەگەیەندرێتە ئەو هاوڵاتییانەی كە پێویستیان پێیەتی

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماژە بەو هەنگاو و پڕۆژانە‌ كران كە دەبنە هۆی چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو كێشانەی‌ لە كاتی دابەشكردنی ئاو بەسەر گەڕەكەكانی شاری هەولێر دروستدەبن و چەندین پڕۆژە دەستپێكراوە كە بەهۆیانەوە گرفتەكانی كەمئاوی چارەسەردەبن كە‌ بریتیین لە لێدانی بیری ئاوی نوێ لەو شوێنانەی كە بیرەكان بەهۆی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا و وشكەساڵییەوە وشكبوون، جیا لە دابینكردنی كارەبا و تەواوی پێداویستییەكانی دیكە.

وتیشی، ” لە رێگای تانكەرەوە ئاوی پاك دەگەیەندرێتە هەموو ئەو هاوڵاتییانەی كە پێویستیان پێیەتی”.

داواشیكرد، هاوڵاتییان دەستكاریی قوفڵەكانی دابەشكردنی ئاو نەكەن، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە هاوسەنگی ئەركی دابەشكردنی ئاویان لە ئەستۆدایە و ئەوان بە گوێرەی بەرنامەكانیان ئەو كارە ئەنجامدەدەن.

ئاشكراشیكرد، لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر گرفتی گەیاندن و دابەشكردنی ئاوی پاك چارەسەركراوە، ئەو شوێنانەش كە ماون لە ئاییندەیەكی نزیك گرفتەكانیان چارەسەردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share