بەهۆی هەڵدانی نارنجۆکێکەوە بۆناو ماڵێک ژنێک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵدانی نارجۆکێک بۆناو ماڵێک لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی قەزای چەمچەماڵ ژنێک کوژرا و ژنێکی دیکە بریندار بوو.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێکی نەخوازراوەوە دوو بریندار گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، هەردوو بریندارەکە لەکاتی روداوەکەدا لەیەک ماڵدا بون و ژنن و دانیشتوی ناحیەی شۆڕشن، یەکێکیان تەمەن (76 )ساڵ و بریندارەکەی تر تەمەن (54 ) ساڵ بووە ، دوای ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتای بۆیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا 122 رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی”.

بەپێی زانیارییەکان دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکان، یەکێک لە ژنەکان گیانی لە دەستداوە و ئەوی دیکەیان لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لە ڕوداوێکی دیکەدا ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەهۆی تەقەکردنەوە لە ناحیەی سەنگاو کوڕ و باوکێک بە فیشەک بریندارکران و برینی کوڕە 19 ساڵەکە سەختە.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار کە، باوکێکی 41 ساڵ و کوڕێکی 19 ساڵن گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون”.

بابەتی پێشتر

تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

بابەتی دواتر

دەستبەسەر 5 موشەکدا گیرا بڕیاربووە لە کەرکوکەوە بەرەو هەولێر بتەقێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share