وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، سبەینێ دووشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە موچەی زێرەڤانی و لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەفتەی پێشوو سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كێشەی نەبونی پارەی تەواویان چارەسەركردووە و لەم هەفتەیەدا موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكەن.