كێشەی كارەبای دەربەندیخان چارەسەركرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەی بارزۆرییەوە لەسەر فیدەری دووی دەربەندیخان نزیكەی 50%ی دانیشتووانی دەربەندیخان بێ كارەبا ببوون و دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری تیمەكان كێشەكە چارەسەركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەی بارزۆرییەوە لەسەر فیدەری دووی دەربەندیخان نزیكەی 50%ی دانیشتووانی دەربەندیخان بێ كارەبا ببوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری تیمەكانی هۆبەی چاكسازيی بەڕێوەبەرایەتیی كارۆئاویی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان توانرا كێشەكە چارەسەربكرێت و ئەویش بە گۆڕینی فیدەری 33 كەی ڤی دەربەندیخان لە محاویلەی ژمارە دووەوە بۆ محاویلەی ژمارە سێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share