گەنجێك كە سزای 15 ساڵ زیندانی هەبووە بە تاوانێكی دزیكردن دەستگیركرا

پێشتر بە بڕیاری لێبوردنی گشتی ئازادكراوە فۆتۆ: ئەرشیف

ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، سێ كەسیان بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركردووە كە یەكێكیان پێشتر سزای 15 ساڵ زیندانی هەبووە و بە لێبوردنی گشتی ئازادكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاش ئەوەى لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتییەك ئاگاداری هێزەكانیان دەكاتەوە کە لەلایەن کەسێکەوە ئۆتۆمبیلەکەى لە جۆری (مان ترێلە) ڕفێندراوە، دەستبەجێ هێزەكانیان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لە بەرواری 26ی ئەم مانگە ئۆتۆمبیلەکەیان بە پەککەوتوویی دۆزیوەتەوە و سێ تۆمەتباریش بەناوەکانی (س.أ.س.) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی کەلار، (س.ج.م.) لە دایکبووی 1995 دانیشتووی کەلار و (ئ.ج.ح.) دانیشتووی کفری دەستگیركراون و، دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی جۆری (کڵاشینکۆف و دەمانچە).

لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکاندا دەرکەوت تۆمەتبار (س. ج.) پێشینەی لە تاواندا هەیە و بەچەند مادەیەکی یاسایی (405/31، 444، 456) لەلایەن یاساوە داواکراوە و ناوبراو پێشتر بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دراوە و لە پاش دوو ساڵ زیدانى بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و ئازاد کراوە، ئاسایشی گەرمیان وا دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تۆمەتبارە نزیکەی ساڵێکە لە گوندی قوبەی سەر بە ناحیەى قەرەتەپە خۆی حەشارداوە و لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە داڵدەدراوە و لەو ماوەیەدا چەندین تاوانی دزی و ڕێگرییان لە سنوورەکە ئەنجامداوە.

لەسەر فەرمانی دادوەرى لێکۆڵینەوە هەر سێ تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆلینەوەش بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری هێنانەوەی كەسوكاری ئەندامانی داعش بۆ موسڵ ڕاناگیرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
Total
0
Share