ئیسرائیل حكومەتێك بە دوو سەرۆك وەزیرانەوە پێكدەهێنێت

نڤتالی بینیت سەركردەی لیستی (یمینا) و یائیر لابید سەرۆكی پارتی (ئایندەیەك هەیە)

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەكان، نڤتالی بینیت سەركردەی لیستی (یمینا)، ڕەزامەندیی داوە لەسەر پێكهێنانی حكومەت بە نۆرە لەگەڵ یائیر لابید سەرۆكی پارتی (ئایندەیەك هەیە).

كەناڵی 12ی ئیسرائیل لەسەر زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە، بینیت ڕەزامەندی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی گۆڕانكاری لەگەڵ لابید داوە، پێشبینیش دەكرێت ڕاگەیاندنی پێكهێنانەكەی لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بێت.

بەپێی سەرچاوەكان، بینیت دەبێتە سەرۆك وەزیران تا ئەیلولی 2023، دوای ئەویش لابید دەچێتە جێگەكەی تا تشرینی دووەمی 2025.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پێشبینی دەكرێت بەفەرمی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە بۆ پێكهێنانی حكومەتەكە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە بێت.

بەپێی كەناڵە ئیسرائیلییەكە، لەئێستادا پرسی سەركەوتنی رێككەوتنەكە پەیوەندیدارە بە ئەیلیت شاكید جەمسەی دووەمی سەركردایەتیی (یمینا)، بەو پێیەی تا ئێستا كەسانێك هەن، بەراورد بە شاكید خواستیان بۆ چوونە ناو حكومەتێكی لەو جۆرە كەمترە، هەر ئەمەش چارەنووسی حكومەتەكە یەكلادەكاتەوە.

لای خۆیەوە پارتی لیكۆد، كە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتیی دەكات، ڕەخنەی لەو هەنگاوە گرت و بە “ڕاكردن” بەرەو پێكهێنانی حكومەتی چەپ لە ئیسرائیل ناویبرد.

ڕۆژی هەینی نەتەنیاهۆ ئاشكرایكرد، لیستی یمینا دەستپێشخەرییەكی نوێی ڕەتكردوەتەوە، كە پارتی لیكۆد پێشكەشیكردووە و چەندین “سازشی بێ پێشینە” لەخۆدەگرێت بۆ ڕێگری لە دروستكردنی حكومەتێكی چەپ.

لە 5ی ئەم مانگە یائیر لابید سەرۆكی پارتی (ئایندەیەك هەیە) هەلێكی 28 ڕۆژی لەلایەن ڕئوفین ڕیڤلین سەرۆكی ئیسرائیلەوە پێدارا بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیی حكومی، پاش ئەوەی نەتەنیاهۆ لەو هەنگاوەدا شكستیهێنا.

لەماوەی دوو ساڵدا ئیسرائیل چوار گەڕی هەڵبژاردنی ئەنجامداوە، كە دواهەمینیان لە ئازاری ڕابردوو بوو، هیچ كامیان ئەنجامی یەكلاكەرەوەی لێنەكەوتەوە و هیچ حزبێك زۆرینەی بەدەستنەهێنا بۆ پێكهێنانی حكومەت.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا لە ڤێتنام سەریهەڵدا، مەترسیدارترە لەوانەی پێشوو

بابەتی دواتر

لەسەر هەزار دینار شەڕێك ڕوویدا و مردن و سوتانی خانووی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
Total
0
Share