زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا لە ڤێتنام سەریهەڵدا، مەترسیدارترە لەوانەی پێشوو

وەزارەتی تەندروستیی ڤێتنام ئاشکرایکرد، زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، کە لە یەكگرتنی هەردوو زنجیرەی کۆرۆنای بەریتانی و هیندی دروستبووە.

نگوین لۆنگ، وەزیری تەندروستیی ڤێتنام ڕایگەیاند، پشکنینەکان بۆ ژمارەیەک لەو کەسانەی توشی زنجیرە نوێکە بوون، دەریخستووە لەیەککاتدا هەردوو جۆری کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانی و هیندی لە توشبووەکاندا هەیە.

ڕۆژنامەی VnXpress لەزاری وەزیری تەندروستیی ڤێتنامەوە ئاشکرایکرد، جۆرە ڤێتنامییەکەی کۆرۆنا بەراورد بە covid-19، بکوژترە و خێراتریش لەڕێگەی هەواوە بڵاودەبێتەوە.

پێشتریش ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نیگەرانیی ڕێکخراوەکەی لە ئەگەری سەرهەڵدانی زنجیرەی دیکەی کۆرۆنا خستەڕوو و ڕایگەیاند، “نیگەرانین لە سەرهەڵدانی زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنا کە بکوژترن و دەڵیت کۆرۆنا تەنها بەو مەرجە کۆتاییدێت کە %70ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەدوای شەپۆلی…
Total
0
Share