لە ناحیەی سەنگەسەر ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزێكی ئاسایش و باندێكی ماددەی هۆشبەر ڕوویدا، دوو كەس بریندار بوون، كە یەكێكیان ئەندامی هێزەكانی ئاسایشە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئیستا لە ڕانیە پێیڕاگەیاندین، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزێكی ئاسایشی سەنگەسەر و باندێكی ماددەی هۆشبەر ڕوویداوە، دواتر باندەكە دەستگیركراون.
لای خۆیەوە د.پێشڕەو خالید وتەبێژی تەندروستیی ڕاپەرین بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئیستای ئاشكراكردووە، لەو ڕوبەڕوبوونەوەیەدا دوو كەس بریندار بوون، كە یەكێكیان ئەندامی هێزەكانی ئاسایشە و گوللــە بەر هەردوو قاچی كەوتووە، ڕەوانەی سلێمانی كراوە و تەندروستیی جێگیرە.
برینداریكەی دیكەش لە باندەكەی ماددەی هۆشبەر بووە، كە زەبری دەرەكیی بەركەوتووە و بە گوللــە بریندار نەبووە، براوەتە نەخۆشخانەی ڕانیە.