پێنتاگۆن كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕیگان

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری پێشبینی دەكەن پێنتاگۆن تاكە فڕۆكەهەڵگرەكەی ئێستای لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، بە ئاراستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بجوڵێنێت بەمەبەستی پشتیوانیكردنی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان.

بەپێی وتەی بەرپرسان، كە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كردووە، فڕۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕیگان)، كە شوێنی مانەوەی سەرەكی لە یۆكۆسۆكا-یە لە ژاپۆن، سەرەتای وەرزی هاوین بەرەو ئەفغانستان دەجوڵێندرێت و بۆ ماوەی چوار مانگ لەوێ دەمێنێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هێزی دەریایی ئەمریكا لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لەو ماوەیەدا بێ فڕۆكەهەڵگر دەبێت.

مانگی ڕابردوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا 11ی سێپتەمبەری داهاتوو هێزەكانی وڵاتەكەی و هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان دەكشێنەوە.

بەرپرسانی ئەمریكیش ئاشكرایانكردوە، ئاراستەكردنی فڕۆكەهەڵگرەكە بۆ ناوچەكە، مەبەست لێی فەراهەمكردنی ئاسایشی ئەو هێزانەیە لەكاتی دەرچوونیان لەو ئەفغانستان.

بابەتی پێشتر

ناوچەی سەوز بە نیمچەداخراوی ماوەتەوە

بابەتی دواتر

بەوێنە.. هەرزان بازاڕێك لە سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی كوژرا

باڵیۆزی ئەمریكا لە مەكسیك ئاشكرایكردووە، بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە مەكسیك كوژراوە، داوای لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە دەكات. كریستۆڤەر لاندۆ، باڵیۆزی…
Total
0
Share