پزیشکی کۆشکی سپی: بایدن تووشی شێرپەنجە بووە

پزیشکی کۆشکی سپی کیڤن ئۆکۆنۆر رایگەیاند، ئەو پشکنینانەی کە لە مانگی شوباتدا لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا وەرگیراون، پشتڕاستیان کردەوە کە گرێیەک لە پێستیدا لەسەر سنگی دەرهێنراوە، دەرکەوتووە گرێی شێرپەنجەیی خانە بنەڕەتییەکان بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم شانە شێرپەنجەییەکان بە سەرکەوتوویی دەرهێنراون.

پزیشکەکەی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەک بەشێک لە چاودێریی تەندروستی بە بەردەوامی، هەرچەندە شوێنی گرێکە چاکبووەتەوە و پێویست بە چارەسەری زیاتر ناکات .

مانگی رابردوو پزیشکەکان دوایین پشکنینی جەستەیی بایدنی تەمەن 80 ساڵیان بە تەندروستیی باش و “شایستە بۆ کارکردن” راگەیاند .

ئۆکۆنۆر لە نامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، شێرپەنجەی خانە بنەڕەتییەکان توانای بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی نییە .

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی: زیانەكانی سوریا لە بومەلەرزەكە بە 5 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share