دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی كوژرا

باڵیۆزی ئەمریكا لە مەكسیك ئاشكرایكردووە، بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە مەكسیك كوژراوە، داوای لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە دەكات.

كریستۆڤەر لاندۆ، باڵیۆزی ئەمریكا لە وڵاتی مەكسیك لە تویتێكدا شەوی ڕابردوو 3ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاندووە، “دەسەڵاتداران زانیویانە كە بەرپرسێكمان لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە مەكسیك لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم كوژراوە”.

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كونسوڵخانەی گشتی و سەرجەم نێردە دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە لە ماتەمگێڕاندان بۆ لەدەستدانی ئەو بەرپرسەیان”.

لە كۆتایی وتەكانیدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، لەو كەیسەدا لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share