کازمی فەرماندەکات لێکۆڵینەیەکی ورد لە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر بكرێت

مستەفا كازمی فەرمان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەكات لەبارەی ڕووداوەكانی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان، ئەمەش دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا گرژی دروستبوو و دوو خۆپیشاندەر كوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

بەیانیی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی ورد و شەفافی بۆ گرژییەکانی شەوی ڕابردووی گۆرەپانی تەحریر و کوژران و برینداربوونی خۆپیساندەران کرد و ڕایگەیاند، “پشتگیریی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین لە عێراق، فەرمانی توندمان کردووە بە پاراستنی خۆپیشاندەران و دانبەخۆداگرتن و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەک بەهەر هۆکارێک بێت”.

مستەفا کازمی دەڵێت، “ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکی ورد و شەفاف بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان دەستپێدەکەین لەبارەی گرژییەکانی شەوی ڕابردووی خۆپیشاندانەکان، ئاسایش و ئارامی ئەرکی هەمووانە و پێویستە هەموو لایەکمان بەشداری لە پاراستنیدا بکەین”.

پێشتریش بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا بەکارهێنانی چەکی دژی خۆپیشاندەران ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، بەکارهێنانی چەک بەرامبەر خۆپیشاندەران نابێت بەبێ لێپێچینەوە تێپەڕێت، لەگەڵئەوەشدا پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتیی ئەرکێکی نیشتمانیی هەموولایەکە.

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “لێپرسینەوە کلیلی سەقامگیریی عێراقە”.

بابەتی پێشتر

ڕەوشی تەندروستیی بریندارێكی شەوی ڕابردووی بۆردومانەكانی توركیا ناجێگیرە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داهاتی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەکۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەتكردنەوەی زێباری بەردەوامە

لە بەغداد، خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەڕێوەچوو، داوا لە دادگای فیدراڵی كرا لەوبارەیەوە…
Total
0
Share