كەشتییەكی ئێرانی لە نزیك بەسڕە ژێرئاوكەوت و تاران لێكۆڵینەوە دەكات

دوای هەفتەیەك لە بەڕێكەوتنی لە بەندەری خوڕەمشەهر-ەوە، كەشتییەكی ئێرانی لە ئاوی شەتڵعەرەبدا ژێرئاوكەوت.

بە گوێرەی لێدوانی نورەڵا ئەسعەدی بەرپرسی كەشتیەوانی لە بەندەری خوڕەمشەهر، كەشتیی “توران” بە گەیشتنی بە خۆر عەبدڵا لە ئاوەكانی شەتڵعەرەبدا لە نزیك بەسڕە ژێرئاوكەوتووە.

بەرپرسەكە ڕایگەیاندووە، “كەشتییەكە بازرگانییە و ئاسنی باركردبوو بۆ بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە، حكومەتی ئێران لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ژێرئاوكەوتنییەوە دەكات.”

هاوكات وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگه‌یاند، “کەشتییەکەی ئێران بەهۆی گرفتی هونەرییەوە ژێرئاوكه‌وتووە، تیمەكانی بەندەری ئوم قەسڕ ئه‌ندامانی تیمی بەڕێوەبردنی كه‌شتیه‌كه‌یان رزگاكردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

عەزیز عەلی، بەرێوەبەری خانەنشینی سەربازیی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی…
Total
0
Share