ڕەتكردنەوەی زێباری بەردەوامە

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای فیدراڵی بوو

لە بەغداد، خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەڕێوەچوو، داوا لە دادگای فیدراڵی كرا لەوبارەیەوە ئەركی خۆی جێبەجێبكات.

بەشێك لە عێراقییەكان بەردەوامن لە ڕەتكردنەوەی زێباری وەكو كاندید بۆ سەرۆك كۆمار، بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان و ناڕەزارەتی دژی هۆشیار زێباری بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرە، بەڵام پارتی كاندیدی كردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

خۆپیشاندەران لەبەردەم دادگای فیدراڵیدا گردبوونەوە، دروشمیان دژی زێباری بەرزكربووەوە، بەوەی گەندەڵە و شایەنی ئەوە نییە بكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق.

یەكێك لە خۆپیشاندەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شوێنی گەندەڵكاران زیندانە، نەك كۆشكی كۆماری، بۆیە داوایان لە دادگای فیدراڵی كرد، بە ئەركی یاسایی خۆی هەستێت.

خۆپیشاندەرێكی دیكە دووپاتیكردەوە، زێباری ڕەتكراوەیە لەلایەن گەلی عێراقەوە و ئەوكاتەی بەرپرسیارێتیی هەبووە، كەسێكی گەندەڵ بووە، بۆیە كاندیبوونەكەی و بوونی بە سەرۆك كۆمار ڕەتدەكەنەوە.

ئەوە یەكەمجار نییە لە بەغداد خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت.

زێباری، كاتێك لە كابینەكەی حەیدەر عەبادی وەزیری دارایی بوو، لە ساڵی 2016 و بەهۆی بوونی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەی لێسەندرایەوە و نێردرایەوە هەولێر.

بابەتی پێشتر

سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

دوێنێ قائانی بە پەیامەوە لە هەولێر بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای ڕۆژێك لە هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، گەیشتە بەغداد. بەپێی هەواڵی میدیا…
Total
0
Share