بەرشلۆنە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤایناڵدوم چڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی چڕکردووەتەوە.

یانەی بەرشلۆنە پڕۆسەی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەستپێکردووە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی ناوەندکاری هۆڵەندیی یانەی لیڤەرپوڵ چڕکردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانییەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، یان کابات، پارێزەر و لێپرسراوی کارەکانی ڤایناڵدوم سەردانی نوسینگەکانی کامپ نوی کردووە، کۆبوونەوە لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانی ئازولگرانا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئاشکرانییە.

مارکا نوسیویەتی، پەیوەندی نێوان ڤایناڵدوم و ئیدارەی بارسا نوێ نییە، بەڵکو چەند مانگێکە بەردەوامە، تەنانەت یاریزانی ناوبراو ئۆفەرێکی یانەی بایرن میونشنی لە پێناو یانەی بەرشلۆنەدا ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

میلان بەم نزیکانە بۆندی مایک ماینان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

هێرشەكانی توركیا لە هەرێم.. گوندێكی دیكەش چۆڵكرا و گەنجێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخی قەتەر تەنها مێسی دەهێڵێتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان نوێکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات، لە بەرامبەردا چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی ئامادەییان دەربڕیوە ڕوو لە…
زیاتر ببینە

براکەى مێسی پەشیمان بووەوە

شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک وتەى ماتیاس مێسی براى لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هەموو پێگە ئەلیکترۆنییەکان و سایتە جیهانییەکانی داگیرکرد. ماتیاس…
Total
0
Share