(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ زه‌حمه‌ت دێربی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕایۆ ڤایکانۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای تێریزا ڕیڤێرۆ بووه‌ میوانی یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی‌ یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌کی 83 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 60 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا ڕایۆ ڤایکانۆ که‌ به‌ بچووکی مه‌درید ناسراوه‌ به‌ 31 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 12دا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ دووه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ له‌ ڤیاڕیاڵی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 15ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.…
Total
0
Share