(ڤیدیۆ) خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە لوتکەدایە و یوڤی لە میلان نزیکبووەوە

یوڤانتۆس سوودی لە دۆڕاندنی میلان وەرگرت و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کالچیۆ نزیکبووەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر پارما تۆمارکرد و ئینتەرمیلان بەرانبەر سپیزیا یەکسانبوو.

یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پارمای کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی پێرلۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 43 و 47 و 68 لەلایەن ئالێکس ساندرۆ (دوو گۆڵ)، ماتیاس دی لێخت، تاکە گۆڵەکەی پارما لە خولەکی 25 لەلایەن جاستۆن برۆگمانەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/nu4r2e

لەلایەکی دیکەوە یانەی میلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک دۆراندنی بەرانبەر ساسولۆ تۆمارکرد، هەروەها ئینتەرمیلان لە ستاد ئالبێرتۆ پیکۆ یەکسانبوونی بە ئەنجامی (1-1) بەرانبەر سپیزیا نوسییەوە.

گۆڵەکەی ئینتەر لەخولەکی 39 لەلایەن ئیڤان پێریسیچ و گۆڵەکەی سپیزیا لە خولەکی 12 لەلایەن دیێگۆ فاریاسەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/lfe9ar

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئینتەر بە کۆکردنەوە 76 خاڵ و جیاوازی 10 خاڵ بەرانبەر میلان لە پلەی یەکەمدا جێگیربوو، یانەی یوڤانتۆسیش ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 32 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 65 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی خاڵێك لەدوای یانەی میلانەوە جێگیربوو.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

میلان 1-2 ساسولۆ

جێنەوا – بینیڤێنتۆ

ئودینێزی 0-1 کالیەری

سپیزیا 1-1 ئینتەرمیلان

یوڤانتۆس 3-1 پارما

کرۆتۆنی 0-1 سامپدۆریا

بۆلۆنیا 1-1 تۆرینۆ

بابەتی پێشتر

حاجیاوا.. گەنجێك بە دەستڕێژی گولە كوژرا

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 2-0 یونایەن بەرلین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share