بارستەهەوایەكی فێنك و بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەنێت، لەمشەوەوە بارستە هەوایەكی فێنك ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات، سبەینێش باران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمشەو بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، لەگەڵ کاریگەری بارستەهەواكە، لە کاتەکانی بەیانی زووی سبەی سێشەممە، باران بارینیش لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانبارینی کەمێک زیاتر دەبێت، پاشان سنووری پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لەگەڵ بارانبارینەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەندێك ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووکی دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەشدەدات، “کاریگەریی ئەم ناسەقامگیریە لە کەشی ناوچەکەمان تاوەکو ئێوارەی سێشەممە بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرمای بەیانی زووی سبەی لە تەواوی ناوچەکەمان بەچەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات”.

بابەتی پێشتر

پیانیچ بە مەرج لە بەرشلۆنە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share