پیانیچ بە مەرج لە بەرشلۆنە بەردەوام دەبێت

میرالیم پیانیچ یاریزانی بۆسنیی یانەی بەرشلۆنە، هەستدەکات لەلایەن یانەکەیەوە پشتگوێخراوە و بڕیاریداوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، پیانیچ داوای دەستبەرداربوونی لە خوان لاپۆرتا و ستافی کارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە کردووە، تەنها لە یەک حاڵەتدا ئامادەبووە لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامبێت، ئەویش لە حاڵەتی دەستبەرداربوون لە ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە، یانەکانی چێڵسی، پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن و چەند یانەیەکی ئیتاڵی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

پیانیچ هاوینی ڕابردوو لە یانەی یوڤانتۆسەوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ئارسەر مێلۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، لەم وەرزەدا بەشداری 30 یاریکردووە و لە زۆرینەیاندا سەرەکی نەبووە.

یاریزانەکە بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت چانسی یاریکردنی زیاتری پێببەخشێت، بەو هیوایەوە ڕوویکردە یانەی بەرشلۆنە، بەڵام لە مسۆگەرکردنی پێگەیەکی سەرەکی شکستیهێنا.

بابەتی پێشتر

لە خاڵی سنووریی سەیرانبەنەوە هاتوچۆی گەشتیاری دەکرێت

بابەتی دواتر

بارستەهەوایەكی فێنك و بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share