گردێكی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی دەكرێت

گردێك كە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 5 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی كرا.

رێوڕەسمی رادەستكردنەكە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرس و شارەزایانی شوێنەوار و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، شوێنەكە بریتییە لە گردی شوێنەواریی كونارە كە لە ساڵی 1947ەوە تۆماركراوە و، لە ساڵی 2012ەوە لەگەڵ تیمی (پاریسۆنی فەرەنسی) كاری كنە و پشكنینیان تیاكردووە.

ناوچە شوێنەوارییەكە دەكەوێتە نزیك شاری سلێمانی و نزیكەی پێنج دۆنمە، حسێن حەمەغەریب وای وت.

روونیشیكردەوە، شوێنەكە مێژوویەكی دێرینی هەیە، شارێكی كۆنە. بەپێی ئەو دەقە مێخییانەی دۆزراونەتەوە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لولوییەكان كە باو و باپیرانی كوردن.

بەڕێوەبەری شوێنەوار ئەوەشی وت، “شارێكی كۆنی سەردەمی میزۆپۆتامیا و زاگرۆسە، كە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی گرنگییەكی زۆر زۆری هەیە”.

هەروەك سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی لە لیوای دووی سكرتاریەت كرد كە لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە چاودێرییان كردووە و ناوچە شوێنەوارییەكەیان پاراستووە.

لە حوزەیرانی رابردووش شوێنەوارێك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین لە گوندێكی سەر بە قەزای دوكان دۆزرایەوە.

شوێنەوارەكە دەكەوێتە نزیك گوندی زەرزی لە ناوچەی چەمی رەزان لە سنووری قەزای دوكان سەر بە پارێزگای سلێمانی، تیمێكی شوێنەواری سلێمانی لەگەڵ تیمێكی سەر بە زانكۆی ریدینگی بەریتانیی لەدوای دۆزینەوەی كنە و پشكنینی بۆ دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆکەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەڵمەتی…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
Total
0
Share