تەندروستیی سلێمانی لەبارەی حاڵەتەکانی کۆرۆناوە لێکۆڵینەوە دەکات

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن بزانن هۆکاری کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە و هۆکاری سەرەکی ئەم پرسە بۆچی دەگەڕێتەوە.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێستا دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی باشە و ئەگەری هەیە بەرگری گشتی لە دژی ڤایرۆسەکە دروست بوبێت، بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەش دەکەین بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەکە”.

لەبارەی ڕێکارەکانی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی شێوازە تازەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێرش سەید سەلیم ڕایگەیاند، “ئەگەرچی ئەو ڤایرۆسە شێوە گۆڕاوەی کۆرۆنا مەترسی زیاتری نییە لەوەی ئێستا، بەڵام چاودێری دۆخەکە دەکەین و ڕێکاری خۆمانمان هەیە بۆ ئەگەری گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە هەرێم”.

بە وتەی جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی، ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بێدەنگیدایە و هیوادارن بەرگری گشتی دژی ڤایرۆسەکە دروست بووبێت.

پێشتر سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندبوو، ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا، لە وڵاتانی دراوسێى دەوروبەرمان بوونی هەیە، بۆیه‌ هەرێمی كوردستان لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا بەدەر نابێت.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژکاری دارایی کازمی: بەپێی پێشبینییەکان نرخی نەوت دەگاتە زیاتر لە 65 دۆلار

بابەتی دواتر

قائیمقامی هەولێر: کێشەی دوکاندارەکانی هەولێر ئەو گرێبەستانەیە کە پێشتر کردوویانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share