کۆرتوا: مێسی و کریستیانۆ جیاوازن و لە یەک یارییدا ڕقم لە ڕامۆس بوو

گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تیبۆ کۆرتوا لە چاوپێکەوتنێکدا بەراوردی نێوان کریستیانۆ و مێسی دەکات و لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆسەوە بۆچوونەکانی ئاشکرادەکات.

کۆرتوا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕادیۆ کادینا سێر ئەنجامدەدات و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەڕانەوەی لە پێکان و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی داهاتووی مێرەنگی، دەڵێت، ” گەڕانەوە و بەشداریکردنم لەسەر بۆچوونی ڕاهێنەر وەستاوە، هەست بە باشی دەکەم، بەهۆی گەڕاندنەوە بەهێزەکانمەوە سەرنجی هەمووانم ڕاکێشاوە، شتێکی ناوازەیە تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشییم لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبم، دەمەوێت کاتێکی زۆر لێرە بمێنمەوە و کاری باشتربکەم، گرنگ بەلامەوە سێ خاڵی ڕوبەڕوبوونەوەکانە”.

لە بارەی زێدان و شێوازی مامەڵەکردنییەوە، دەڵێت، ” زێدان متمانەی پێبەخشیوم، هەمیشە هەستمکردووە پشت بەتواناکانم دەبەستێت، لە کاتێکی ناهەمواری وەک سەرەتای وەرزی ڕابردوو ئەگەر هەستم نەکردایە ڕاهێنەر بەو شێوەیە پاڵپشتم دەکات دۆخەکە زۆر خراپ دەبوو بۆم، خاڵی لاوازم یاریکردنبوو بە قاچەکانم، بەڵام مەشقم لەسەر ئەوە کرد و باشتربووم، چونکە ئێمە لە پشتەوە هێرشەکان بونیاددەنێین”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا جیاوازی نێوان مێسی و کریستیانۆ دەردەخات و دەڵێت، ” ئەوان لە جیهانێکی دیکەن، کریستیانۆ لەڕووی وەرزشییەوە بەهێزترە، هێز و خێرایی زیاترە، بەهرەی شوت لێدانی ناوازەیە، مێسی بەهرەدارترە، لێدەرکردنەکانی چاوەڕواننەکراوە، لە دوو مەتردا چوار یاریزان تێپەڕدەکات، بۆیە ناکرێت بەراوردی نێوانیان بکەین، بەڵکو پێویستە تاموچێژیان لێوەربگرن، شانازی دەکەم بەرانبەر هەردووکیان یاریمکردووە و ڕامگرتوون و براوەبووم، لە داهاتوودا چەندین ئەستێرەی دیکە دێن، گرنگ ئەوەیە بەردەوامبووم لە ڕەتکردنەوەی هێرشەکانیان”.

هەروەها لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس و دەنگۆکانی ماڵئاواییکردنی لە ڕیاڵ مەدرید، کۆرتوا دەڵێت، ” بە نسبەت ئێمەوە یاریزانێکی زۆر گرنگە و لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە بەشداری پێکهاتەکان دەکات، پەیوەندیەکی ناوازەی لەگەڵ ئیدارەی یانەدا هەیە و هەمووان حەز بە بەردەوامبوونی دەکەن، هەموو جارێک سەرسامبووم بە ڕامۆس، تەنها یەکجار ڕقم لێی بووە ئەویش لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ لە لشبۆنە بوو”.

لە فاینەڵی لشبۆنە ڕامۆس لە کۆتا ساتەکاندا بە لێدانی سەر ئەنجامی یارییەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکسانکردەوە، دواتر بردنەوەیان بەرانبەر کۆرتوا و هاوڕێکانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

گۆڵپارێزی بەرازیل لە 24 کاتژمێردا تامی بردنەوە و دۆڕاندنی کرد

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی کەتەلۆنیا بۆ یانەی بەرشلۆنە: پڕۆتۆکۆلەکەتان ڕەتدەکەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share