میدیاکان بۆ تین هاگ: کۆپی پەیستی میلان بکە

میدیاکانی بەریتانیا داوا لە ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن، هەمان سیستەمی کارکردنی ستیفانۆ پیۆلی لە میلان پەیڕەو بکات.

دوو زەبەلاحەکەی ئەوروپا، میلان و مانچستەر یونایتد لە هەمان بارودۆخدا بوون و چەندین ساڵە بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە چێوەی پاڵەوانان دەناڵێنن.

ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” لە زاری میدیاکانی بەریتانیاوە ئاشکرای کردووە، هەمووان لە مانچستەر یونایتد خۆشحاڵن بە دەستبەکاربوونی تین هاگ، لە هەمان کاتدا خوازیارن هاوشێوەی ستیفانۆ پیۆلی و میلان کار بکات و پشت بە کڕینی یاریزانە لاوەکان ببەستێت، هەروەها ئەو گرێبەستانە واژۆ بکات کە پێویستن بۆ پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان.

بەریتانییەکان نموونە بە گواستنەوەکانی ڕافائێل لیاو، مایک ماینان، تیۆ هێرناندێز، فیکایۆ تومۆری دەهێننەوە، کە توانیویانە میلان لە ئاستێکەوە بە ئاستێکی باڵا بگەیەنن و لەم وەرزەدا نزیکبوونەتەوە لە چنینەوەی ناسناوی خولی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

فلتەری جگەرەكەی فڕێدایە سەرزەوی و سزادرا

بابەتی دواتر

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: ئەو 20 هەزار یەكەی دروستدەكرێن بۆ كەسانی هەژار و كەمدەرامەتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share