(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ ڕیمۆنتادای بەسەر بۆرنمۆس-دا کرد

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (26)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر بۆرنمۆس ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (26)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئیماراتس” میوانداریی بۆرنمۆسی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی “گانەرز” کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بۆرنمۆس لە خولەکەکانی یەک، 57 لەلایەن فیلیپ بیڵینگ و مارکۆس سێنسی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 62، 70، 90+ لەلایەن تۆماس پارتی و بنجامین وایت، ڕایس نیڵسۆن-ەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە (63) خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوام بوو و جیاوازییەکەی لەگەڵ مان سیتی بە پێنج خاڵ هێشتەوە.

لە بەرامبەردا یانەی بۆرنمۆس بە (21) خاڵەوە چووە پلەی (19).

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

ئەستۆن ڤێلا 1-0 کریستاڵ پاڵاس

برایتۆن 4-0 وێستهام یونایتد

چێڵسی 1-0 لیدز یونایتد

وڵڤەرهامپتۆن 1-0 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و چوار یانه‌ی دیکه‌ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، لیڤه‌رپوڵ و ناپۆلی بلیتی قۆناغی (16)یان…
Total
0
Share