کاسانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید: بەم زووانە چانس کۆتایی دێت

ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ڕەخنەی توند ئاراستەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات و بە چانسدار وەسفیان دەکات.

کاسانۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە “بۆ بۆ تی ڤی” ڕاگەیاندووە، “ڕیاڵ مەدرید خراپ یاری دەکات، چەندین کێشەیان هەیە، سەرەتا بەرامبەر پاریس سان جێرمان، پاشان بەرامبەر چێڵسی، بەڕاستی ئەوان چانسیان هەیە و ئەو چانسەش ئێستا بێت یان دواتر کۆتایی دێت”.

ئەستێرە دێرینەکەی ئیتاڵیا کە لە پێشوودا بۆ یانەی شاهانە یاریکردووە، لێرەدا ڕەخنەکانی ڕاناگرێت و دەڵێت، “ڕیاڵ مەدرید تەنانەت لە خولی ئیسپانیاش باش یاری ناکەن، بەڵام ئەگەر تەماشای بەرشلۆنە بکەیت کە درەنگ گەڕایەوە، چیرۆکێکی ترە”.

هەروەها لەبارەی کارلۆ ئەنچیلۆتی هاونیشتمانییەوە، دەڵێت، “ئەنچیلۆتی هەستێکی باشت پێ دەدات، بەڵام ناتوانم بیر لە تاکە یاریزانێک بکەمەوە کە لەژێر سەرپەرشتی ئەو ڕاهێنەرەدا گەشەی کردووە”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بەڕێكردنی تەرمی 11 مامۆستا كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

بابەتی دواتر

ڕوسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share