لیل بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا ناسناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا

ئەمشەو، یەکشەممە دواین ڕوبەڕوبوونەوەکانی خولی پلە یەکی فەرەنسا (هەفتەی 38) ئەنجامدران، یانەی لیل بە بردنەوەی لە ئینجێ ناسناوی وەرزی 2020/2021ی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

دوای سێ ساڵ باڵادەستی یانەی پاریس سان جێرمان، یانەی لیل لە کۆتا هەفتەی “لیگا 1” بردنەوەی بەرامبەر ئینجێ (2-1) تۆمارکرد و پلەی یەکەمی بەفەرمی مسۆگەرکرد.

گۆڵەکەی ئینجێ لە خولەکی 90 لەلایەن ئانجێلۆ فولگینی، دوو گۆڵەکەی لیل لە خولەکەکانی 10 و 45 لەلایەن جوناسان داڤید و بوراک یەڵمازەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، لیل بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی پلە یەکی فەرەنسا بەدەستبهێنێت.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

ئینجێ 1-2 لیل

ستاد بریست 0-2 پاریس سان جێرمان

لانس 0-0 مۆناکۆ

لیۆن 2-3 نیس

میتز 1-1 مارسیلیا

نانت 1-2 مۆنتیپیلێ

ستاد ڕیمس 1-2 بۆردۆ

ستاد ڕینس 2-0 نیم ئۆڵۆمپیکۆ

سانت ئیتیان 0-1 دیجۆن

ستراسبۆرگ 1-1 لۆریان

بەپێی خشتەی کۆتایی “لیگا 1″، یانەکانی لیل و پاریس سان جێرمان بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو دەکەن، هەروەها یانەکانی لیۆن مارسیلیا لە خولی ئەوروپی بەردەوامی بە کێبڕکێکانیان دەدەن، هەرچی یانەی مۆناکۆیە ناچاردەبێت پاڵاوتن ئەنجامبدات بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2021/2022

بابەتی پێشتر

یوڤی و میلان براوەی کۆتا هەفتەی کالچیۆ بوون و بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکەن

بابەتی دواتر

ئاتالانتا 0-2 میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share