دێوەزمەکەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردووە و ناگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

 

یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی، ئاداما تراوی خەون دەبینێت بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ماڵپەڕی دیفێنسا سەنتراڵی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، ئەستێرە هەڵکشاوەکەی وڵڤەرهامپتن کە بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتی مالییە، بڕیاریداوە بۆ هەبژاردەی ئیسپانیا یاریبکات، ئەم بڕیارەشە لەسەر ڕۆشنایی گەورەبوونی لە وڵاتی ماتادۆرەکان و بانگهێشتکردنی لەلایەن لویس ئینریکی بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە داوە.

لە ماوەی ڕابردوودا تراوری بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” دەرگا بەڕووی هیچ یانەیەکدا داناخەم بەتایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەرگیز کێشەیەک نابێت ئەگەر بۆ ئەو یانە مێژووییە یاریبکەم، بەڵکو وەک هەموو جارێکی دیکە ئەگەر ئۆفەرم پێشکەشبکرێت لەگەڵ خێزانەکەم تاووتوێی دەکەم”.

سەرچاوە ئیسپانییەکە دووپاتیدەکاتەوە، زەبەلاحەکەی ئیسپانیا خەون دەبینێت درێسی مێرەنگی بپۆشێت و بە پێچەوانەوە نایەوێت بگەڕێتەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات، سەرەڕای ئەوەی لە فێرگەی لاماسیاوە تواناکانی هەڵکۆڵیوە و ئەم بڕیارەش هۆکارێکی گەورەی لەپشتە.

تراوری لە هاوینی 2015 بەبێ ئەوەی پرسوڕای پێبکرێت لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕەوانەی وڵڤەرهامپتن کرا، بەهۆی ئەم بڕیارەوە یاریزانەکە لە یانە کەتەلۆنییەکە توڕەیە و نایەوێت جارێکی دیکە یارییان بۆ بکاتەوە، بەڵکو لەدوای پەیوەندیکردنی بە پێکهاتەی ئیسپانیاوە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی لارۆخا و یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکهێناوە و لە ئێستادا یانە مەدریدیەکە چاودێری توانا هونەرییەکانی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share