سەرۆکی (یوێفا): پرسیار لە ڕیاڵ مەدرید بکەن

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، ئەلیکساندەر چیفیرین پێی وایە ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامی دەدات بەخت نییە، دەرگاش بەڕووی یانەکەدا دەکاتەوە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری سازکردنی خولی سوپەر لیگ.

چیفیرین، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “پێم وایە کەریم بنزیمە یەکێکە لەو یاریزانانەی لە مێژووی تۆپی پێدا ستەمی لێ کراوە و هێندەی گەورەیی خۆی گرنگی پێنەدراوە.”

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە ڕیمۆنتادا یەک لەسەریەکەکانی یانەی شاهانە، سەرۆکی (یوێفا) دەڵێت، “پێویستە پرسیار لە ڕیاڵ مەدرید بکەیت کە چۆن ئەو کارە دەکەن، تۆ دەتوانیت جارێک یان دوو جار لە یاریکردندا بە بەخت بیت، بەڵام بۆ هەمیشە ئەوە ڕوو نادات.”

چیفیرین کە سزای یانە ڕێکخەرەکانی سوپەر لیگی دا و تاوەکوو ئێستا هەڕەشەکانی بەردەوامە، دەڵێت، “دەکرێت دۆسیەی سوپەر لیگ جارێکی دیکە بکرێتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.”

سەرچاوەکان پێیان وایە، لێدوانەکانی چیفیرین لە بەرژەوەندیی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، کە خاوەنی بیرۆکەی سوپەر لیگ بووە و تاوەکوو ئێستاش لەسەر بیرۆکەکەی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە ئەتروش بۆمبێك بە كەسێكدا تەقییەوە و قاچێكی لەدەستدا

بابەتی دواتر

چێڵسی 2-2 وڵڤەرهامپتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share