وادەی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق دیاریكرا

سەرۆكایەتيی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 31ی ئەم مانگەی وەك وادەی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ لێپرسینەوە دیاریكرد.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتيی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە ئەمڕۆ یەكشەممە ئاڕاستەی نوسینگەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی كردووە، تیایدا هاتووە، ڕۆژی 31 ی مانگ، كە دەكاتە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، وەكو وادەی لێپرسینەوە لە عەلی عەللاوی دیاریكراوە.

بڕیاربوو پێش پەسەندكردنی بودجە لە مانگی ئازاردا پەرلەمان لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی بكات، بەڵام بەهۆی یاساكەوە ئەو پرسە دواكەوت.

لەماوەی رابردوشدا چەندین جار كوتلەكانی نێو پەرلەمان داوایان كردبوو، پرسی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بخرێتە كارنامەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانەوە.

پێشتریش ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو، كازمی بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە پێنج وەزیری كابینەی حكومەتەكەیدا بكات.

ئاشكراشیكردبوو، ئەو وەزارەتانەی كازمی بڕیاری گۆڕینی داون، بریتین لە وەزارەتەکانی دارایی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و تەندروستی.

عەبودی جەختیشی لەوەکردەوە، “بەشێك لە كوتلەكانی نێو پەرلەمان دەیانەوێت، پێش گۆڕینی وەزیری دارایی، لە پەرلەمانەوە متمانەی لێوەرگیرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: نامانەوێت بەناوی یاساوە ماف و ئازادییەکان سنوورداربکرێن

بابەتی دواتر

لە جەژن و ڕۆژانی دواییدا زۆرترین گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە. نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا…
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share