وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ئەمساڵ بەرهەمی گەنم 21% زیادیکردووە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق کاتی داخستنی سایلۆکانی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی راگەیاند و جەختیلەوە کردەوە ئەمساڵ بەرهەمی گەنم 21% زیادیکردووە.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەو سایلۆیانەی کە بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگرن لە 16ی تەموز دادەخرێن، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆرتر گەنم بەردەست بێت و سایلۆکان توانای وەرگرتنیان هەبێت، ئەوا ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژ دەکرێتەوە”.

دەشڵێت، ”بڕێکی زۆر بەرهەمی گەنم لە جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکان وەرگیراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم 21% زیادیکردووە و پێشبینیش دەکەین بگاتە 30%”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڤاکسین دەدات بەو كەسانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵە، لەمەودوا ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share