لەژێر دروشمی (كێ كوشتمی؟) لە بەغداد خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندانەكە لەژێر دروشمی (كێ كوشتمی؟) دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە بەغداد بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی شارەكانی دیكەی عێراق بەڕێوەبچێت.

بەپێی میدیاكان لە شەوی ڕابردووەوە هێزە ئەمنییەكان لە شەقامە سەرەكییەكان و نزیك گۆڕەپانەكانی ئەندەلوس، فیردەوس، كەهرمانە و تەحریر وەك ئامادەكارییەك بۆ خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ، بڵاوەیانپێكراوە.

خۆپیشاندانەكە لەژێر دروشمی “كێ كوشتمی؟” دەبێت، بەمەبەستی فشارخستنەسەر دەسەڵاتداران بۆ ئاشكراكردن و دەستگیركردنی بكوژانی چالاكوانان و خۆپیشاندەران و ڕادەستكردنیان بە دادگا.

چالاكوانان و گروپەكانیان ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ئامادەكاریدان بۆ ڕێكخستن و ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە و پێشبینیدەكرێت ببێتە دەستپێكی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەكان، دوای دامركانەوەی خۆپیشاندانەكانی پێشوو، كە بە “تشرین” ناسرابوو و لە 1ی تشرینی یەكەمی 2019 سەریهەڵدا.

بەپێی میدیاكان، چالاكوانان سێ شوێنیان وەك ناوەندی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان دیاریكردووە، ئەوانیش، گۆڕەپانەكانی فیردەوس، تەحریر و نسور-ە لە بەغداد.

دروشم و هوتافی خۆپیشاندەران پەیوەندیدارە بە دژایەتیی گەندەڵی، لێپێچینەوە لە بكوژانی خۆپیشاندەران و چالاكوانان و هەروەها بوونی چاودێریی نێودەوڵەتی بەسەر هەڵبژاردنەكانەوە.

ساڵی ڕابردوو بە بەڵێنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربارەی بەجێگەیاندنی داخوازییەكانیان، خێوەتی مانەوەی خۆپیشاندەران لە بەغداد هەڵگیرا.

بابەتی پێشتر

كۆتا بەشی پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كوشتن و خۆكوشتن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم لە بەغدادە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغداد. میدیای نزیك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی…
Total
0
Share