وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهاوکاریی هەرێم لە سعودیە دوو بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشـ.ـبەرەکانی هەرێم دوو بازرگانی نێودەوڵەتی لەناو خاکی عەرەبستانی سعودی دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە رێگای هەوڵە بەردەوامەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوامبوون لە كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی سعودییە، توانیان 142 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری شل لە جۆری كریستاڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلدا شاردرابوونەوە دەستیانبەسەردا بگیرێت.

ئاشکراشیکرد، هاوکات توانرا دوو گەورە بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری مەدینە دەستگیربکرێن.

جەختیشیکردەوە، “ئەمە یەكەم ئۆپەراسیۆن نییە، پێشتریش ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لەگەڵ سعودییە و وڵاتانی دیكەی عەرەبی ئەنجامدراون و دەبێت بە یەكگرتوویی بوەستین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشـ.ـبەرەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك لە پاسكیلسوارێكی دا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە پاسكیلسوارێك گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share